مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانى پشووى مانگى ئادارى راگه‌یاند

ئازار 03, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌فین موحسین دزه‌یی وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پشووه‌کانى مانگى ئادارى راگه‌یاند و له‌په‌یامه‌که‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ که‌به‌پێى یاساى په‌رله‌مانى کوردستان رۆژانى پشوو دیاریکراوه‌ .
ئه‌مه‌ده‌قى په‌یامه‌که‌یه‌ :

په‌یامێک له‌ ده‌رباره‌ى پشووه‌کانى مانگى ئادار

به‌ هاووڵاتیانى خۆشه‌ویستى هه‌رێمى کوردستان راده‌گه‌یه‌نین، به‌پێى یاساى په‌رله‌مانى کوردستان له‌باره‌ى پشووه‌ فه‌رمیه‌کان، پشووه‌کانى مانگى ئادار به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بن :

رۆژى سێشه‌ممه‌ 5-3-2019 ، رۆژى ده‌ستپێکى ڕاپه‌ڕینى گه‌لى کوردستان له‌ دژى ڕژێمى دیکتاتۆریى سه‌دام حوسێن له‌ ڕانیه‌ى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕین .

ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ 11-3-2019 ، ساڵیادى ئیمزاکردنى رێککه‌وتنى 11 ى ئادارى ساڵى 1970 و ساڵیادى ڕزگارکردنى شارى هه‌ولێر له‌ ڕاپه‌ڕینى ساڵى 1991 .

رۆژى پێنج شه‌ممه‌ 14-3-2019 ، رۆژى له‌دایکبوونى بارزانى نه‌مر.

پشووى نه‌ورۆزیش بۆ ئه‌م ساڵه‌ له‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ 20-3-2019 ده‌ستپێده‌کات تا رۆژى شه‌ممه‌ 24-3-2019 به‌رده‌وام ده‌بێت واتا رۆژانى 20 و21 و22و23 ى ئادار پشووى فه‌رمین، ورۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ 24-3-2019 ده‌وامى فه‌رمى له‌ دام وده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌.

سه‌فین موحسین دزه‌یی
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان