مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئازار 04, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی 28 هه‌مین ساڵیادی ڕاپه‌ڕیمه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ تێداهاتووه‌ "  ئازار ئەو ڕۆژە گرنگ و مێژووییە كە 28 ساڵ لە مەوبەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە هاوكاری جەماوەری گەلەكەمان لە شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرین یەكەمین چەخماخەی ڕاپەڕینی‌ لێدا ، گەورەترین سەركەوتنی بەسەر ڕژێمی بەعس و سەرسەختیرن دوژمنیدا تۆماركرد و بەشێكی زۆری خاكی باشوری كوردستانی لەدەستی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس پاككردەوە".

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حزبی سۆسیالیست ئه‌وه‌خراوته‌ڕووحزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان وه‌ك چۆن لە سەرەتای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا پێشەنگی قوربانیدان و سه‌رمه‌شقی فیداكاری بووه‌ ، لە راپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991 شانازی گه‌وره‌ی جۆشدان وسه‌ركردایه‌تی كردنی ڕاپه‌ڕینی تۆماركرد.

 

ده‌قی ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سۆسیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان:

ڕاگەیاندراوی مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ یادی28 ساڵه‌ی ڕاپەرینە جەماوەریەكەی ئازاری ساڵی ۱۹۹۱ی كوردستان
جەماوەری تێكۆشەری كوردستان
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان
٥ی ئازار ئەو ڕۆژە گرنگ و مێژووییە كە 28 ساڵ لە مەوبەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە هاوكاری جەماوەری گەلەكەمان لە شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرین یەكەمین چەخماخەی ڕاپەڕینی‌ لێدا ، گەورەترین سەركەوتنی بەسەر ڕژێمی بەعس و سەرسەختیرن دوژمنیدا تۆماركرد و بەشێكی زۆری خاكی باشوری كوردستانی لەدەستی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس پاككردەوە ، ئەو ڕاپەڕینە بووە سەرتای دەستپێكی قۆناغێكی نوێ كە دەرئەنجامەكەی گۆڕینی هاوكێشەی سیاسی بوو لە ناوچەكەدا و بووە تاجی سەركەوتنی دەیان شۆڕش و ڕاپەڕین لە مێژووی بزووتەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و بەدیهێنانی ئامانجی هەزاران شەهید و تێكۆشەری گەلەكەمان .
بۆیە پێویسته‌ جه‌ماوه‌رو تەواوی هێزە سیاسسیەكانی كوردستان ڕاپه‌ڕین وەك ڕووداوێكی مەزن لەمێژووی نوێی گەلەكەماندا بنرخێنن له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی به‌ها و ئامانجه‌كانی به‌زیندویی ڕاگرن، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان وه‌ك چۆن لە سەرەتای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا پێشەنگی قوربانیدان و سه‌رمه‌شقی فیداكاری بووه‌ ، لە راپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991 شانازی گه‌وره‌ی جۆشدان وسه‌ركردایه‌تی كردنی ڕاپه‌ڕینی تۆماركرد، وه‌ك هێزێكی دیارو قوربانیده‌ر شانبه‌شانی جه‌ماوه‌ری چاونه‌ترسی شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان، 28 ساڵیشه‌ بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و ده‌ستكه‌وته‌ مێژوییه‌كانی ڕاپه‌ڕین به‌و په‌ڕی خۆنه‌ویستی و سه‌خاوه‌ته‌وه‌ گیان ده‌به‌خشێت. 
هاوڵاتیانی خۆڕاگری كوردستان. 
ئەمساڵ لەكاتێكدا یادی راپەڕین دەكەینەوە، دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هێزو لایەنەسیاسسەكانی كوردستان هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە لەپێناو پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جه‌ماوه‌ریش چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌ی له‌ پێكه‌وه‌ سازان و كاركردنی دڵسۆزانه‌ هه‌یه‌ بۆ ساڕێژكردنی ئازارو مه‌ینه‌تییه‌كانی ڕابردوو ، حزبی سۆسیالیست دیموكوراتی كوردستان له‌وه‌شدا هه‌میشه‌ هۆكاری یه‌كخستن و پێكه‌وه‌ كاركردن بووه‌ بۆ خزمه‌تی گه‌ل و ئامانجه‌ باڵاكانی ، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی داهاتوو حكومەتی چارەسەركردنی قەیرانە سیاسی و داراییەكان و باشكردنی بژێوی گوزه‌رانی هاوڵاتیان بێت و هەنگاوی پێویست بنێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، لەپێناو بەدەست هێنانی مافەكانی هەرێمی كوردستان.
ئێمەش به‌و په‌ڕی ووره‌و باوه‌ڕه‌وه‌ له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی پێشخستنی كوردستان و خواست و داواكانی گه‌ل و پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كانی ڕاپه‌ڕیندا ده‌بین تا بدیهێنانی دواین ئامانج كه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ ئه‌وه‌شمان له‌ ڕۆژانی سه‌ختدا بۆ خاك و خه‌ڵكی كوردستان سه‌لماندووه‌.
بەرزو شكۆداربێت بیرەوەری 28 ساڵەی ڕاپەڕین 
نەمری بۆ شەهیدانی كاروانی خەباتی ڕزگاری كوردو كوردستان
سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەكان و خۆڕاگری جه‌ماوه‌ری كوردستان

مەكتەبی سیاسی 
حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان 
5/3/2019