مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌ وێنه‌... پێشمه‌رگه‌كانی حزبی سۆسیالیست یه‌كه‌م هێز بوون چونه‌ ناو ڕانیه‌

جه‌ماوه‌رنیوز
پێشمه‌رگه‌كانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م هێز له‌ رۆژی 5ی ئازاری ساڵی 1991 چونه‌ ناو شاری رانیه‌ و یه‌كه‌م په‌یامی سه‌ركه‌وتنی هێزی له‌ بن نه‌هاتووی میله‌تی كوردی نیشانی دووژمانانی گه‌له‌كه‌مانیاندا و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی حزبی سۆسیالیست له‌ رانیه‌ بووه‌ هۆی ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵهاتی هێزی به‌عسی له‌ ناوچوو له‌ به‌شێكی زۆری خاكی كوردستان.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی كه‌ فكره‌كه‌ی هی حزبی سۆسیالیست بوو به‌ یه‌كگرتووی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری كوردستان و هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی تری كوردستان كه‌وتنه‌ ڕاماڵینی داموده‌زگاكانی به‌عس و له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ توانرا كه‌ركوكی كوردان ئازاد بكرێت و ئاگری نه‌ورۆز له‌ ساڵی 1991 بكرێته‌وه‌ له‌و شاره‌.
ڕاپه‌ڕین قوربانی گه‌وره‌ی بۆدراو یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید له‌ ڕاپه‌ریندا حزبی سۆسیالیست به‌خشی.

ئه‌و هه‌رێمانه‌ی به‌شداربوون له‌ راپه‌ڕیندا هه‌ریه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی 10ی سه‌فین به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی هه‌ڤاڵ سابیر  و هه‌رێمی 14 به‌سه‌رپه‌ره‌شتی مام هێمن وه‌رتی و هه‌ڤاڵ ئه‌نوه‌ر و مه‌لا كه‌مال و هه‌رێمی 12ی هه‌ندرێن و هه‌رێمی 6ی موحسین بایز و قادر چاوشین له‌ هه‌رێمی 4 و هێزی چه‌مچه‌ماڵ به‌ سه‌ر په‌ره‌شتی كه‌مال كوێخا عومه‌ر.

 

ئەلبوومی وێنەکان