مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

نرخى کاره‌باى مۆلیده‌ بۆ مانگى دوو دیارى کرا

ئازار 04, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


وته‌بێژى کاره‌باى سلێمانى نرخى ئه‌مپێڕێک کاره‌باى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کان له‌ مانگى شوبات له‌ نێوان (9) بۆ (10) هه‌زار دینار راده‌گه‌یه‌نێت و خشته‌ى پێدانى کاره‌باى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کان له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى بۆ مانگى ئازار ئاشکراده‌کات.

سیروان محه‌مه‌د، ووته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند؛ نرخى کاتژمێرێک ئه‌مپێرى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کان بۆ مانگى شوبات به‌ (39.75) دینار و حه‌فتاو پێنج فلس دیاریکراوه‌، موه‌لیده‌کانیش به‌تێکڕایى له‌نێوان (240) بۆ (260) کاتژمێر کاریان کردووه‌، به‌وه‌ش نرخى ئه‌مپێرێک له‌ نێوان (9.500) بۆ (10.500) هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌وه‌ش نرخى ئه‌مپێڕێک له‌ گه‌ره‌کێک بۆ گه‌ره‌کێکى تر جیاوازه‌.

سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ى کارکردنى موه‌لیده‌کان بۆ مانگى (3) ئازار، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى ووتی؛ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کان رۆژانه‌ له‌ کاتژمێر له‌ (2)ى پاشنیوه‌ڕۆ بۆ (1)ى شه‌و، به‌یانیان کاتژمێر (7) بۆ (8:30) ده‌بێت و هه‌رکاتێک کاره‌باى نیشتیمانى نه‌بوو له‌و کاتانه‌دا مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کان کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌که‌ن، ، به‌ڵام رۆژانى هه‌ینى به‌یانیان کار ناکه‌ن و له‌برى ئه‌وه‌ پێش نیوه‌روان کاتژمێر 11:30 کار به‌ مۆلیده‌کان ده‌که‌ن.

ووتیشی: له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا، ئه‌و خاڵه‌ دووپات کرایه‌وه‌ که‌ پێویسته‌ پاش کوژانه‌وه‌ى کاره‌باى نیشتمانى 15 خوله‌ک زیاتر به‌سه‌ر دابینکردنى کاره‌باى مۆلیده‌ تێنه‌په‌رێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، سه‌رپێچیکار رووبه‌رووى یاسا ده‌کرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ نرخى کاره‌باى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوون و سیتیه‌کان نرخى کیلۆواتێک به‌ (207.5) دوسه‌د و حه‌وت دینار و نیو دیاریکرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌کان وێستگه‌کانیان 11 که‌یڤى بوو ئه‌وا 5 دینار و وێستگه‌که‌ى که‌یڤى بوو 10 دینارى بۆ زیاد ده‌کرێت.