Error: No articles to display

له‌خورماتوو دوو چه‌کدارى حه‌شدى شه‌عبى کوژران

ئاب 26, 2018
کاتژمێر 10،20ى شه‌وى 26 ى ئابى 2018 به‌ هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێکى چێنراوه‌وه‌ به‌ کاروانێکى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ خۆرئاواى شارۆچکه‌ى خورماتوو دوو چه‌کدارى حه‌شدى شه‌عبى کوژران وچه‌کدارێکى دیکه‌ش برینداربوو.
 
عه‌لى حوسه‌ینى وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى له‌ سنورى شارۆچکه‌ى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌وبه‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند:- له‌ نێوان هه‌ردوو گوندى بیر ئه‌حمه‌د وخه‌شامنه‌ى خۆر ئاواى شارۆچکه‌ى خورماتوو بۆمبێکى چێنراو به‌ ئۆتۆمبیلێکى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبیدا ته‌قییه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوو چه‌کدارى حه‌شدى شه‌عبى کوژران وچه‌کداریکى دیکه‌ش برینداربوون.
 
ووتیشى :  دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش ، شوێنى ڕووداوه‌که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ کۆنتروڵ کران ودواتریش چه‌کداره‌ برینداره‌که‌ش گوێزرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردن.