له‌ رانیه‌ یادى 28 ساڵى راپه‌ڕین کرایه‌وه‌

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 5 ى ئازارى 2019 ،له‌شارى رانیه‌ى ده‌روازه‌ى راپه‌ڕین به‌ئاماده‌بونى شاندێکى مه‌ڵبه‌ندى رانیه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و نوێنه‌رانى لایه‌نه‌کان وده‌زگا حکومیه‌کان له‌رێوره‌سمێکدا یادى 28 ساڵى راپه‌ڕینى خه‌ڵکى کوردستان کرایه‌وه‌ .

له‌و رێوره‌سمه‌دا وێڕاى به‌رز راگرتنى یادى راپه‌رین که‌ وه‌رچه‌رخانێکى مێژووى بوو له‌ناوچه‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر زیاتر خزمه‌تکردنى ئه‌و شاره‌ کرایه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کاندا به‌شێوه‌یه‌ک که‌حکومه‌تى هه‌رێم پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانى زیاتر بکات.

هاوکات، به‌رپرسانى ئه‌وشاره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئاماژه‌یاندا به‌و پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییانه‌ى له‌ ده‌ڤه‌رى رانیه‌ جێبه‌جێکراون، به‌ڵام له‌ ئاستى ره‌زامه‌ندى خه‌ڵکدا نییه‌ و پێویستییان به‌ خزمه‌تگوزاریى زیاتر هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌وناوچه‌یه‌ له‌فراوانبوونى به‌رده‌وامدابه‌.
ئه‌مڕۆ 28 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینى گه‌لى کوردستان تێده‌په‌ڕێت، که‌ له‌ رانیه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد، دواتر سه‌رجه‌م شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستانى گرته‌وه‌ و رژێمى به‌عسى روخاو راماڵرا.

ئه‌مڕۆ 5 ى ئازار 28 ساڵ تێپه‌ڕبوو به‌سه‌ر یادى راپه‌ڕینى گه‌لى کوردستان دژى رژێمى به‌عسى روخاو که‌له‌شارى رانیه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد و له‌ ماوه‌یه‌کى که‌مدا سه‌رجه‌م شاره‌کانى کوردستانى گرته‌وه‌و ئازادى بۆ گه‌لى کورد هێنا .

ئەلبوومی وێنەکان