شاندێكی پارتی دیموكرتی كوردستان سه‌ردانی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌كات

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 5ی ئازار له‌ گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود وبه‌ئاماده‌بونى هه‌ڤاڵان حسێن خه‌لیفه‌،تێكۆشه‌ری دێرین و محه‌مه‌د دۆڵاشی تێكۆشه‌ری دێرین و مه‌لا قادر، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و نه‌وزاد عه‌بدولقادر، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پێشوازیان له‌ به‌ڕێز عارف ته‌یفوور، ئه‌ندامى مه‌کته‌بی سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و شاندی یاوریان کرد.

 له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان وعێراق و ناوچه‌که‌ کرا و له‌ دیداره‌كه‌دا به‌ پێویست زانرا نوێنه‌رانى کورد له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێداگرى له‌ مافه‌ ڕه‌واکانى میله‌ته‌كه‌مان بكه‌ن و به‌ یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كگرتووی كار بكه‌ن و داكۆكی له‌ به‌دی هێنانی خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستان بكه‌ن.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا باس له‌ كۆبونه‌وه‌كان و ڕێكه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرا هه‌ردوو لا ڕێكه‌وتنی نێو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانیان به‌ پێویست زانی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و به‌ پێویستیش زانرا په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌ڕله‌مان و لیژنه‌کانى نێو په‌ڕله‌مان کرا، به‌گرنگ زانرا په‌رله‌مان ڕۆڵی كاری خۆی بگێڕێت له‌ پێناو ده‌ركردنی یاسای گونجاو و چاودێریكردنی كاری كاره‌كانی حكومه‌ت كه‌رتی تایبه‌ت.

له‌ كۆتای دیداره‌كه‌دا وه‌ڤدی پارتی دیموكراتی كوردستان سوپاسی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و حزبی سۆسیالیستیان كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌.

ئەلبوومی وێنەکان