مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم خه‌رجده‌كرێت

ئازار 05, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

دادگای رەسافەی بەغدا بڕیاریدا پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت .

رێبین شه‌مامکى، پارێزه‌رى خۆبه‌خشی جوتیاران راگه‌یاند دادگاى ره‌سافه‌ی بەغدا بریاریدا پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمی کوردستان بۆ ساڵه‌کانى 2014، 2015 و 2016 خه‌رج بکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بڕیارە لە لایەن وه‌زاره‌تى بازرگانی عێراقه‌وه‌ جارێکى دیکە (تەمیز) بۆ ناکرێته‌وه‌ و بڕیارى کۆتایى له‌ باره‌یه‌وه‌ دراوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د. محه‌مه‌د شاكر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند كار له‌سه‌ر پاره‌ی جونیاران كراوه‌ و له‌ بودجه‌ چه‌سپێنراوه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ڕێژه‌ی قه‌رزی جوتیاران لای حكومه‌تی عێراق 557 ملیار دیناره‌، به‌ڵام 77 ملیار دینار كێشه‌ی له‌سه‌ره‌، چونكه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هه‌نارده‌ كراوه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد گرنگه‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له‌ یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق هاتووه‌ و دانی پێدانراوه‌ .

د. محه‌مه‌د شاكر وتیشی تۆپه‌كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی حكومه‌ته‌ ئاخۆ به‌ چ میكانیزم و كه‌ی و چۆن پاره‌ی جوتیاران ده‌داته‌وه‌؟

حكومه‌تی عێراق پاره‌ی به‌شێكی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 ی نه‌داوه‌