مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌ساڵى 2018 رووداوه‌کانى هاتوچۆ که‌متر بۆته‌وه‌

ئازار 07, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى هاتوچۆى هه‌رێم له‌ لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له‌ ساڵى 2018 زیاتر له‌ 137 هه‌زار ئۆتۆمبێل به‌ سه‌رجه‌م جۆره‌کانییه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى هاتوچۆ تۆمار کراون و 11،728 ئۆتۆمبێلیش به‌هۆى رووداوى هاتوچۆ و کۆنبوونیان هه‌ڵوه‌شێندراون.

تۆمار کردنى ئۆتۆمبێل به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى پێشتر که‌ 85،655 ئۆتۆمبێل بووه‌، 160 له‌سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

لیوا رزگار على به‌ڕیوه‌به‌رى گشتیى هاتوچۆى هه‌رێم، به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل بۆ باشتر بوونى بارى ئابووریى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان گه‌ڕانده‌وه‌.

تا کۆتایى ساڵى (2018) 1،537،469 ئۆتۆمبێل به‌ تۆمارى ژماره‌ى شارستانى له‌ ھه‌رێمى کوردستان هه‌یه:

له‌ هه‌ولیر 765،517 ئۆتۆمبێل تۆمار کراون،‌
له‌ سلێمانى 513،407 ئۆتۆمبێل تۆمار کراون‌،
له‌ دهۆک 258،545 ئۆتۆمبێل تۆمار کراون‌،
هه‌روه‌ها 4،687 ئۆتۆمبێل له‌ سۆران و گه‌رمیان کارت و باجیان پێدراوه‌. نزیکه‌ى 29 هه‌زار ئۆتۆمبێلیش به‌ ژماره‌ى میرى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌کانى هاتوچۆ تۆمارکراون.

به‌ گشتى 1،570،975 ئۆتۆمبێل له‌ هه‌رێمى کوردستان ‌به‌ تۆمارى ژماره‌ى میرى و شارستانى و هه‌روه‌ها به‌ کارت و باج هه‌یه.

رووداوه‌کانى هاتوچۆ و قوربانییه‌کانی

له‌ ساڵى 2018 رووداوه‌کانى هاتوچۆ به‌ به‌رارود له‌گه‌ڵ ساڵى 2017 که‌مبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ ساڵى (2018) 4208 رووداوى هاتوچۆ روویانداوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ 655 هاوڵاتى گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 4844 هاوڵاتیش بریندار بوونه.

له‌ ساڵى (2017) 4385 رووداوى هاتوچۆ روویانداوه‌، به‌ هۆیه‌وه‌ 690 هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 7016 هاوڵاتیش بریندار بوونه.

لیوا رزگار عه‌لى له‌باره‌ى ره‌وشى رێگاوبان و پابه‌ندبوونى شۆفێران بۆ پێشخستنى سیسته‌مى هاتوچۆ وتى : رێگاوبان و شۆفێران بۆ پێشخستنى سیسته‌مى هاتووچۆ له‌ رێژه‌ى خواره‌وه‌ى مام ناوه‌ندن و شه‌قام و رێگاوبان بۆ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ى ئۆتۆمبێل ‌گونجاو نییه‌. به‌ڵام هه‌ماهه‌نگیى ته‌واو له‌ نێوان به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى هاتوچۆ و شاره‌وانى له‌ کاتى جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌کانى شه‌قام و رێگاوبان هه‌یه‌.

سه‌رپێچیى هاتوچۆ

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى هاتوچۆى هه‌رێم وتی، زۆرترین سه‌رپێچیى هاتوچۆ له‌ ساڵى 2018 به‌هۆى خێرایى بووه. له‌و ساڵه‌دا 1،689،708 سه‌رپێچى تۆمار کراوه‌، که‌ له‌مانه‌ 1،071،744 به‌هۆى خێرایى بووه‌ و پیسکردنى ژینگه‌ش 634 سه‌رپێچى له‌ ساڵى 2018 تۆمار کراون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى هاتوچۆ له‌ ساڵى 2018 به‌هۆى سه‌رپێچییه‌وه‌، ده‌ستیان به‌سه‌ر 13،789 ئۆتۆمبێل و 2861 ماتۆرسکیل گرتووه. سه‌باره‌ت به‌ ئۆتۆمبێلى جام ره‌شیش لیوا رزگارگوتی، به‌پێى بڕیارى 79 ساڵى 2016 له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیکاران مامه‌ڵه‌ ده‌کرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى هاتوچۆى هه‌رێم له‌باره‌ى قه‌ڵه‌باڵغى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى هاتوچۆ وتی: پێشتر به‌هۆى جێبه‌جێکردنى سیسته‌مى نوێ قه‌ڵه‌بالغى دروست ببوو. به‌ڵام هاووڵاتیان ئێستا ده‌توانن له‌ رۆژێکدا ئۆتۆمبێله‌کانیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى هاتوچۆ به‌ سیسته‌مى ئه‌لکترۆنى تۆمار بکه‌ن، به‌ مه‌رجێک که‌موکورتى له‌ مامه‌ڵه‌کانیاندا نه‌بێت.

پشکنینى ساڵانه‌ى ئۆتۆمبێل OPVI

به‌ڕیوه‌به‌رى گشتیى هاتوچۆى هه‌رێم وتی: له‌ ساڵى (2018) 37،093 ئۆتۆمبێل پشکنینى OPVIبۆ کراوه‌، که‌ کاریگه‌رییه‌کى زۆرى بۆ سه‌لامه‌تى و مه‌رجه‌کانى توندوتۆڵى و پاراستنى ژینگه‌ هه‌یه‌.

لیوا رزگار على بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆ، پاراستنى گیانى هاوڵاتیان و ژینگه‌ به‌ باش زانى که‌ خولى زیاترى هۆشیارى رۆشنبیرى بۆ ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانى هاتوچۆ بکرێته‌وه‌، شوفێران به‌ یاسا و رێنماییه‌کانى هاتووچۆ پابه‌ند بن، وانه‌ى هاتوچۆ بخرێته‌ ناو پروگرامى خوێندن، رۆژانه‌ 10 خوله‌ک له‌ وانه‌ى وه‌رزش یا هونه‌ر باس له‌ یاساى و رێنماییه‌کانى هاتوچۆ بکرێت.

وتیشی، ئه‌فسه‌رانى هاتوچۆ ئێستا رۆژانه‌ سیمینار له‌ قوتابخانه‌کان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.