Error: No articles to display

كۆبونه‌وه‌ی فراوان له‌ مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان و ئه‌نجومه‌نی ڕێكخستنی كفری حزبی سۆسیالیست ئه‌نجامدرا

ئاب 27, 2018
ڕۆژی یەک شەممە بەرواری 26ی ئاب به‌سه‌رپه‌شتی هه‌ڤاڵی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود، به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و ژماره‌یه‌ک له‌ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و به‌رپرسانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسان و ستاف و ئه‌ندامانى ‌مەڵبەندی گەرمیان و ئەنجوومەنی ڕێکخستنی کفری لە شاری کەلار و کفری کۆبوونەوە.
 
‏‎سەرەتای کۆبونه‌وەکان‌ به‌ساتێک وه‌ستان و ڕێزلێنان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى کوردستان ده‌ستیان پێکرد.
 
له‌ کۆبنه‌وه‌کاندا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان باسی له‌ بارودۆخی عێراق ناوچه‌که‌ کرد و تیشکی خسته‌سه‌ر ڕۆڵی گه‌لی کورد له‌ ناوچه‌که‌دا و به‌ گرنگی زانی کورد به‌ یه‌کده‌نگی به‌شداری له‌ پرسه‌ سیاسی و نه‌ته‌وه‌یه‌کان بکات له‌ عێراقدا. 
 
لە ته‌وه‌ریکی تری کۆبوونەوەکاندا به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێری حزبی سۆسیالیست تیشکی خسته‌سه‌ر کارنامەی ساڵی داهاتووی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و چەند بڕیارێک بۆ نوێبوونەوە و گۆڕانکاری و چالاکی زیاتر لە مەڵبەندی گەرمیان و ئەنجوومەنی ڕێکخستنی کفری.
 
‏‎هه‌ڤاڵی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود  باسی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد وتی حزبی سۆسیالیست دیموکرداتی کوردستان لە لیستیه‌کدا بەناوی ( لیستی سەردەم ) بەشداری هەڵبژاردنی کردووە  و به‌ پێویستی زانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت. 
 
‏‎لە ته‌وەرێکی تری کۆبوونەوەکاندا گۆڕینەوەی ‌ بیروڕا و سەرنجەکان بوو بۆ بەرەوپشێبردنی کاروباری مەڵبەندی گەرمیان و ئەنجوومەنی ڕێکخستنی کفری و گرنگیدانی زیاتر بۆ چارەسەری کێشە و گرفتی هاوڵاتیانی ئەو ئەو دەڤەرە و گەیاندنی دەنگ و داواکارییەکانیان بە لایەنی پەیوەندیدار و کارکردن بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان.
 
‏‎لایخۆیشیەوە به‌ڕێزعەبدوڵڵا حاجی مەحمود بەگرنگییەوە باسی خەبات و قوربانیدانی خەڵکی گەرمیانی کرد لە شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا و ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت خزمەتی زیاتری خەڵکی ئەم ناوچەیە بکرێت.
 
‏‎پاشان بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاندی یاوەری تێبینی و پێشنیارەکانیان هەڵسەنگاند و داواکارییەکانیان وەک کارنامەی داهاتوو بۆ جێبەجێکردن گەڵاڵەکرد.