مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

رێکاره‌کانى چاودێرى کوالێتى به‌نزین و سیستمى غاز توندتر ده‌کرێن

ئازار 07, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


رێکاره‌کان بۆ چاودێرى جۆر و کوالێتى سوته‌مه‌نى له‌ به‌نزینخانه‌کان و سه‌لامه‌تى سیستمى غاز(LPG) توندتر ده‌کرێن.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 7-3-2019 به‌سه‌رپه‌رشتى ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامى سلێمانى و به‌شدارى به‌رێوبه‌رى به‌رگرى شارستانى و نه‌ت‌و کانزاکان و کوالێتى کۆنترۆڵ و چاودێرى بازرگانى و ئاسایشى ئابوورى و لیژنه‌ى به‌نزینخانه‌کان و سیستمى غاز، کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌ دیوانى قائیمقامیه‌ت، به‌رێوه‌چوو. تێیدا به‌ وردى باس له‌ چاودێرى زیاترى به‌نزینخانه‌کان کرا له‌ رووى جۆر و کوالێتى ئه‌و به‌نزین و سوته‌مه‌نیانه‌ى ده‌یفرۆشن، له‌م رووه‌وه‌ بڕیاردرا هه‌ماهه‌نگى زیاتر له‌نێوان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان و به‌رێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و کانزاکان بکرێت و لیژنه‌یه‌کى تایبه‌تى پشکنینیش وه‌کو به‌شێک له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان دروست بکرێت بۆئه‌وه‌ى له‌ رۆژانى پشوو دواى ده‌وامدا پشکنین بۆ کوالێتى به‌نزین بکات.

هه‌ر له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌ دانانى سیستمى غاز بۆ مۆڵ و سیتى و باڵه‌خانه‌ و ماڵان کرا و ته‌ئکید له‌وه‌ کرایه‌وه‌ که‌ ده‌بێت ئه‌و سیستمانه‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیاى باوه‌ڕپێکراوه‌وه‌ دابنرێن و کۆمپانیاکه‌ به‌رپرسیارێتى ته‌واوى ئه‌و سیستمه‌ له‌رووى سه‌لامه‌تییه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت. له‌م رووه‌شه‌وه‌ بڕیاردرا کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانى دانانى سیستمى غاز بکرێت و پابه‌ندى سه‌رجه‌مى مه‌رج و رێنماییه‌کانى سه‌لامه‌تى بکرێن