پاش ئه‌نجامدانى دوو جار پشکنین بڕیارى له‌ناوبردنى ده‌درێت

ئازار 07, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ یه‌ک تۆن زه‌یتونى خراپبوودا ده‌گیرێت، و دواى ئه‌نجامدانى پشکنینى تاقیگه‌یى بریارى له‌ناوبردنى ده‌درێت.

پاش ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کۆگاکانى سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانییه‌وه‌، له‌کاتى گه‌ران و پشکنیندا بۆ یه‌کێک له‌ کۆگاکانى شارى سلێمانی، گومان له‌ خراپبوونى برێکى زۆر زه‌یتوون ده‌کرێت، که‌به‌ده‌ر له‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌کان عه‌مبارکراوه‌، و به‌مه‌به‌ستى دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ خراپبوونیشى نموونه‌که‌ى ڕه‌وانه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى سلێمانى ده‌کرێت.

به‌ پێى راپۆرتێکى لیژنه‌ى کۆگاکان، پاش ئه‌نجامدانى دووجار پشکنین بۆ ئه‌و بڕه‌ زه‌یتوونه‌، ده‌رکه‌وتووه‌ زه‌یتوونه‌که‌ به‌هۆى خراپ عه‌مبارکردنه‌وه‌ سه‌رجه‌م به‌ها خۆراکییه‌کانى له‌ده‌ست داوه‌، و به‌هیچ جۆرێک شیاوى خواردن و به‌کارهێنان نییه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌ست به‌جێ‌ به‌ بریارى قائیمقامى سلێمانى بڕیارى له‌ناوبردنى له‌باره‌وه‌ دراوه‌، و خاوه‌نه‌که‌شى رووبه‌رووى سزاى دارایى ده‌کرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ ڕاپۆرتى لیژنه‌که‌دا هاتووه‌، زه‌یتوونه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌که‌ بڕه‌که‌ى 1 تۆن و 30 کیلۆگرامه‌، و جۆره‌که‌شى له‌ جۆرى زه‌یتونى سیدۆنى ره‌نگ زه‌ردى تورکییه‌.