پۆلیسى دارستان دوو ڕاوچى ده‌ستگیر ده‌کات

ئازار 07, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


خۆشه‌ویستى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ کێویه‌کان به‌جۆرێک له‌ ناخى ئه‌فسه‌رو کارمه‌ندانى پۆلیسى دارستان ڕه‌گى داکوتیوه‌ ، که‌ هه‌میشه‌ به‌رده‌وامن بۆ ڕێگریکردن له‌و سه‌رپێچیکارانه‌ى ڕاوى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى کێوى ده‌که‌ن . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ مه‌فره‌زه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى دارستانى بازیان توانیان (2) ڕاوچى له‌ کاتى ڕاوکردندا ده‌ستگیربکه‌ن .

عه‌مید هێمن کمرخان أفندى به‌ڕیوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن له‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان ڕایگه‌یاند : له‌ئه‌نجامى ده‌رچونێکى مه‌یدانى مه‌فره‌زه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى بازیان بۆ سنورى (له‌تیف ئاوا ) توانیان (2) ڕاوچى ده‌ستگیربکه‌ن که‌ سه‌رقاڵى ڕاوکردنى باڵنده‌ى کێوى بوون هاوکات توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر (2) که‌وى زیندو و (4) قه‌فه‌س و (4) داوى ڕاوکردندا .

عه‌مید هێمن جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌کان و که‌ل و په‌له‌ ده‌ست به‌سه‌راگیراوه‌کان ڕاده‌ستى دادگاکراون بۆ وه‌رگرتنى سزاى یاسایى دواتر باڵنده‌ زیندوه‌کان ئازاد کراون .