مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌بریندارانى چه‌کى کیمیاوى له‌هه‌ڵه‌بجه‌ کرایه‌وه‌

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ پێشنج شه‌ممه‌ 7ى ئازارى 2019 ،به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وقوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زیرانى ته‌ندروستى و کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و په‌روه‌رده‌و شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و نوێنه‌رى حکومى و حزبى له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌بریندارانى چه‌کى کیمیاوى کرایه‌وه‌ .

له‌کاتى کردنه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا قوباد تاڵه‌بانى رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ کردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌که‌ دره‌نگ که‌وت، به‌ڵام هه‌نگاوێکى گه‌وره‌یه‌و هیواشى خواست ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌ خه‌م و ئازاره‌کانى بریندارانى کیمیاباران که‌م بکاته‌وه‌ و وتی: له‌پاش ئه‌م هه‌نگاوه‌ى حکومه‌ت، ئێستا ئه‌رکى کارمه‌ندانى ته‌ندروستییه‌ به‌باشترین شێوه‌ چاره‌سه‌رى برینداران و به‌رکه‌وتوانى چه‌کى کیمیایى بکه‌ن و خزمه‌تیان بکه‌ن .