پۆلیسى سلێمانى دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌کات

ئازار 07, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى سه‌را دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیرکرد که‌ به‌نیازبوون له‌شارى سلێمانى مامه‌ڵه‌ى فرۆشتن به‌چه‌که‌وه‌ بکه‌ن.

دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى سه‌را زانیارییان پێگه‌یشت که‌ دوو تۆمه‌تبار له‌شارى هه‌ولێره‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ شارى سلێمانى و به‌نیازن چه‌ند پارچه‌ چه‌کێک ساغ بکه‌نه‌وه‌و بیفرۆشن، هێزه‌کانى پۆلیس لێکۆڵینه‌وه‌کانیان ده‌ستپێکردوو دواى وه‌رگرتنى فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربکرێن و له‌کاتى ده‌ستگیرکردنیشیدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر شه‌ش پارچه‌ چه‌کدا که‌ به‌نیاز بوون له‌شارى سلێمانى بیفرۆشن.

له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ف ، م ، أ و ج ، ح ، ع) دانیشتوى شارى هه‌ولێر، به‌فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێى مادده‌ى 21 ى چه‌ک ڕاگیراون و لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ستیانپێکردووه‌.