مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوڕێک و دوو کچ ده‌ستگیر کران که‌به‌به‌هاى نزیکه‌ى 5 ده‌فته‌ر دۆلار که‌لوپه‌ل له‌دوو مۆڵ ده‌دزن

جه‌ماوه‌رنیوز


نزیکه‌ى پێنج ده‌فته‌ر دۆلار ده‌ستگیرکرد که‌کارمه‌ندى دوو مۆڵى گه‌وره‌ى شارى سلێمانین
هێزه‌کانى به‌شى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوانى سلێمانى دوو کچ و کوڕێکیان ده‌ستگیرکرد که‌کارمه‌ندى دوو مۆڵى گه‌وره‌ى شارى سلێمانین، له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگێکدا به‌به‌هاى نزیکه‌ى 40 بۆ 50 هه‌زار دۆلار (پێنج ده‌فته‌ر دۆلار) که‌لوپه‌لیان له‌هه‌ردوو مۆڵه‌که‌ دزیوه‌.
دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى به‌شى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوانى سلێمانى زانیارییان پێگه‌یشت که‌چه‌ندین که‌لوپه‌ل له‌دوو مۆڵى شارى سلێمانى له‌ماوه‌ى سێ‌ بۆ چوار مانگى ڕابردودا دیار نه‌ماوه‌، هێزه‌کانى پۆلیسى سلێمانى لێکۆڵینه‌وه‌کانیان ده‌ستپێکردوو توانرا سێ‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بکرێت.

دواى وه‌رگرتنى فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌ر، پشکنین بۆ شوێنى نیشته‌جێبوونى تۆمه‌تباران کراو چه‌ندین که‌لوپه‌ل ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گیرا که‌ بڕه‌که‌ى به‌ ٤۰ - ٥۰ هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.

له‌ئێستادا هه‌ریه‌ک له‌تۆمه‌تباران:
)أ ، م ، م )ى ته‌مه‌ن ۲٦ ساڵ ڕه‌گه‌ز نێر کوردى سوری.
(پ ، أ )ى ته‌مه‌ن ۱۹ ساڵ ڕه‌گه‌ز مێ‌ کوردى دانیشتوى شارى سلێمانى و (ش ، ن)ى ته‌مه‌ن ۱۸ ساڵ ڕه‌گه‌ز مێ‌ کوردى دانیشتوى شارى سلێمانی، به‌فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێى مادده‌ى ٤٤۳ له‌یاساى سزادانى عێراقى ڕاگیراون و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن.

ئەلبوومی وێنەکان