بڕی 522 ملیار دینار ده‌گاته‌ هه‌رێم

ئازار 07, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ڕۆژی هه‌ینی 8ی ئازار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 7ی ئازار وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی ئاگادركردۆته‌وه‌ وه‌ك پشكی مانگانه‌ به‌شی هه‌رێم 522 ملیار دیناره‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

بڕیاره‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 10ی ئازار له‌ به‌غداده‌وه‌ بڕی 522 ملیار دینار‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند ئه‌گه‌ری زۆره‌ موچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می 2019 به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شبكرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ تائیستا ده‌ستنه‌كراوه‌ به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌می 2018 و پێشتریش وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند هه‌موو 30 رۆژ جارێك موچه‌ دابه‌شده‌كرێت.
 .