سلێمانى و ئیزمیر په‌یوه‌ندیه‌کانیان به‌هێزده‌که‌ن

ئازار 08, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


شاندى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى سه‌ردانى ژوورى بازرگانى ئیزمیریان کرد به‌گه‌رمى پێشوازیان لێکرا و له‌ نزیکه‌وه‌ گفتوگۆ کرا و بیروڕا ئاڵوگۆێ‌ کرا به‌ مه‌به‌ستى به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریه‌کان.

وه‌سفى خه‌لیل، راوێژکارى کشتوکاڵى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى رایگه‌یاند له‌سه‌ردانه‌که‌ماندا بۆ ئیزمیر به‌ مه‌به‌ستى به‌شدارى کردن له‌ پێشه‌نگایه‌کى تایبه‌ت به‌ زه‌یتون، سه‌ردانى ژوورى بازرگانى ئیزمیرمان کرد له‌ نزیکه‌وه‌ گفتوگۆمان کرد و بیروڕامان ئاڵوگۆێ‌ کرد بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین په‌یوه‌ندییه‌کان زیاتر به‌هێز بکه‌ین.

ئیزمیر دووهه‌مین گه‌وره‌ترین شارى تورکیایه‌ له‌بوارى پیشه‌سازى و گشتوکاڵى و بازرگانى گرنگى به‌رچاوى هه‌یه‌، له‌بوارى زه‌یتونیشدا تورکیا گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مێنه‌رى زه‌یتونه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان.