Error: No articles to display

پارێزگاری سلێمانی: ڕێگه‌ ناده‌ین داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ بانگه‌شه‌ به‌كاربهێنرێت

ئاب 27, 2018
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگای سلێمانی له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند وه‌ک حکومه‌تی خۆجێی بێلایه‌ن ده‌بین و دۆخێکی هاوبه‌ش بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان و کاندیده‌کان ده‌ڕه‌خسێنین و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک به‌ ئازادانه‌ بانگه‌شه‌ بکه‌ن و به‌ ئازادانه‌ دڵخوازی خۆیان هه‌بژێرن.
 
ناوبراو وتیشی دامودوزگاکانمان ئه‌رکی خۆیان ده‌بینن و شوێنه‌کان دابه‌شکراوه‌ چۆن ده‌پارێزن و ئه‌وشوینانه‌ی شوێنی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانه‌ به‌ پێ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی که‌ هێزه‌کانمان هه‌یانه‌ ده‌یپارێزن.
 
پاریزگاری سلێمانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ کرد شاره‌وانییه‌کان ڕێنمای خۆیان هه‌یه بۆ کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن‌ و گشتاندنی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو کیانه‌کان و هه‌موو داموده‌زگاکان.
 
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ڕێگه‌ ناده‌ین هیچ که‌ره‌سته‌ ی ماڵ وسه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی حکومی و دارایی حکومه‌ت به‌کار بهینرێت و داموده‌زگای حکومی بۆ بانگه‌شه‌ به‌کار ناهێنرێت.
 
وتیشی هه‌موو ئاماده‌کاریه‌کمان بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن کردووه‌ .
 
 ڕێبین ئه‌بوبه‌كر،به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ و راپرسی له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا ڕایگه‌یاند به‌ یاسا دیاری کراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌کانی دراوه‌ به‌ پاریزگا و به‌رپرسی یه‌که‌ ئیدارییه‌کانی شاره‌کان ئه‌و ناوچانه‌ دیاری بکه‌ن که‌ بانگه‌شه‌ی تیدا نه‌کریت، چونکه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ پێناو سودی گشتییه‌ هه‌ر شتێکیش زیانی گشتی تێدا بێت ڕێگر ده‌بین لێی.
 
له‌باره‌ی که‌ره‌سته‌کانی رۆژی ده‌نگدان ناوبراو وتی که‌ره‌سته‌کانی هه‌ڵبژاردن دابینکراوه‌ له‌ ئۆفیسی نیشتمانییه‌ به‌ چه‌ند کاژمێریک پێش ده‌ستپێکردنی ده‌نگدان ده‌گاته‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان. 
 
زیاتر له‌ 700 کاندید ململانییه‌ ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهینانی 111 کورسی په‌رله‌مان و بڕیاره‌ 30 ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامبدرێت.