مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

سبه‌ی موچه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شده‌كرێت

ئازار 09, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

رێباز حه‌ملان، وه‌زيرى دارايى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، له‌ رۆژى يه‌كشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى رابردوو.

رێباز حه‌ملان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو له‌مه‌ودوا مانگانه‌ به‌ بێ پاشه‌كه‌وت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.

وتیشی پاره‌ ئاماده‌يه‌ و له‌ يه‌كشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كرێت  به‌ بێ پاشه‌كه‌وت و  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت موچه‌ وه‌رده‌گرێت.