به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یکه‌رى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ سه‌عدى گچکه‌ لادرا

ئازار 09, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ى ئازارى 2019 به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و شاندێکى مه‌ڵبه‌ندى قه‌ڵادزێى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یکه‌رى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ سه‌عدى گچکه‌ لادرا.

له‌سه‌ره‌دتاى مه‌راسیمه‌که‌دا به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تاجه‌گوڵینه‌ى رێزو وه‌فاى له‌سه‌ر گڵکۆى شه‌هیدانى داستانى ده‌شنێ دانا.

پاشان په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یکه‌رى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ى حزبى سۆسیالیست شه‌هید سه‌عد گجکه‌ لادرا.

‌به‌روارى 8-3-1978 له‌کاتێک دا هه‌مووى ساڵێک زیاتر بوو به‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى شۆڕشى نوێ ، که‌ ئه‌وده‌م هیواو ئومێد له‌ دیدگاى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان تووشى جورێک له‌ مه‌ئیسوسى کردبوون به‌ هۆى نسکۆى شورشى ئه‌یلول ، ئاله‌و ساته‌ سه‌رده‌مه‌ دژوارو ناله‌باره‌دا که‌ سوپاى ڕژێمى به‌عس له‌ و په‌ڕى هاوکارى سه‌ربازى و لۆجیستى داوو له‌لایه‌ن یه‌کێتى شوره‌وى جارانه‌وه‌ به‌ توانایه‌کى سه‌ربازى مرۆیى و چه‌کى پێشکه‌وتوى ئه‌وسه‌رده‌مه‌ که‌وتبوه‌ کێوماڵکردنى پێشمه‌رگه‌ سه‌ره‌تایه‌کانى شوڕشى ڕزگاریخوازى گه‌لى کورد،له‌و په‌ڕى ته‌گبیرو خۆمه‌ڵاسادنى بوو تاوه‌کو به‌ هه‌ر نرخێک بووه‌ ڕێگرى بکات له‌ ته‌شه‌نه‌ نه‌سه‌ندنى هێزى پێشمه‌رگه‌و شۆڕشى ئه‌مجاره‌ى خه‌ڵکى کوردستان ، بۆیه‌ هه‌ر ئه‌فسه‌ره‌ شاره‌زاو به‌تواناکانى خۆى ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌کانى کوردستان کرد که‌ فه‌یله‌قێ ته‌رخان کرابوو بۆ له‌ناو بردنى پێشمه‌رگه‌ پارتیزانه‌کانى شۆڕشى نوێ.

سه‌رکردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى سۆسیالیست له‌و سه‌رده‌مه‌دا گورزى گورچک بڕى له‌ هێزه‌کانى داگیر ده‌وه‌شاند به‌تایبه‌ت له‌ سنورى ده‌شتى هه‌ولێرو خۆشناوه‌تى به‌سه‌رکردایه‌تى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ سه‌عدى گچکه‌ و هێزه‌که‌ی، ،به‌جورێک زه‌بر وه‌شاندنى هێزه‌که‌ى سه‌عدى گچکه‌ ده‌نگى دابوه‌ ته‌نانه‌ت چالاکیه‌کانى مه‌فره‌زه‌که‌ى شه‌هید سه‌عدى گچکه‌ گه‌یشتبۆوه‌ ده‌م سه‌رانى به‌عس له‌ به‌غداد، چون به‌شێوه‌یه‌کى پارتیزانى هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک ده‌ستیان له‌ هێزه‌کانى ڕژێم ده‌وه‌شاند و به‌م هویه‌شه‌ وه‌ چه‌ک و تفاقى جه‌نگى باشیان وه‌ چنگ ده‌که‌وت و په‌یتا په‌یتا خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ش له‌به‌ر زوڵم زۆرى داگیر که‌ر ده‌بوونه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌لاى شه‌هید سه‌عدى گچکه‌، چونکه‌ وێڕاى ئه‌وه‌ى شه‌هید سه‌عدى گچکه‌ که‌سێکى سه‌بازى و لهاتوو بوو به‌ڵام خاوه‌نى ڕه‌وشتێکى به‌رزو ئاکارێکى اینسانى گه‌وره‌بوو زمان و هه‌ڵس وکه‌وتى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ به‌شێوه‌یه‌کى گونجاو وه‌ک هاوڕێیه‌کى نزیک خۆى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کردن ئه‌مانه‌ بونه‌ هۆکارێک بۆ زیاد بوونى ژماره‌ى پێشمه‌رگه‌کانى له‌سنورى ده‌شتى هه‌ولێر.

دوژمن ده‌یویست هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ بنه‌بڕى ئه‌م هێزه‌ى شه‌هید سه‌عدى گچکه‌کات ،تاوه‌کو له‌م ڕێگایه‌وه‌ چاوترسێنى خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ بکات و چیتر نه‌وێرن ببنه‌ پێشمه‌رگه‌، دواى گورزوه‌شاندنى هێزه‌که‌ى سه‌عدى گچکه‌، وا به‌نیاز بوون بچنه‌وه‌ ناوچه‌ى سه‌رکردایه‌تى بۆ کۆبوونه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ى ده‌شنێ، هێزه‌که‌ى ده‌که‌وێته‌ که‌مینى هێزه‌کانى ڕژێمه‌وه‌ شه‌هید سه‌عدى و هه‌ڤاڵه‌کانى دائه‌مه‌زرێن بۆشه‌رو به‌رگریکردن هێزه‌که‌ى دوژمنیش به‌ سوپایه‌کى زۆرى پیاده‌و تۆپى دور هاوێژو فڕۆکه‌ى جه‌نگى ده‌که‌وێته‌ بۆمبارانى ناوچه‌که‌ و هێزه‌که‌ى شه‌هید سه‌عدى گچکه‌، له‌ داستانێکى نه‌به‌ریدا که‌ به‌گیانى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ سه‌عدى گچکه‌ و پولێ پێشمه‌رگه‌ى گیانبازى گه‌له‌که‌مان شه‌هید ده‌بن و چوار له‌ پێسشمه‌رگه‌کانى شه‌هید سه‌عدى گچکه‌ش به‌دیلى ده‌گیرێن و دواتر ئوانیش له‌ موسڵ له‌ سێداره‌ ده‌درێن ،به‌م جوره‌ شه‌هید سه‌عدى و هێزه‌که‌ى داستانێک به‌ گیانى خۆیان تۆمار ده‌که‌ن که‌ هه‌تا کوردێکى دڵسۆز بمێنێ به‌زیندویى ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ناو دڵو ویژدانى زیندوى هه‌موماندا ، به‌رزو پیرۆز بێ یادى شه‌هیدانى ده‌شنێ و شه‌هید ى سه‌رکرده‌ سه‌عدى گچکه‌ و هه‌ڤاڵه‌کانی.

ناوى شه‌هیدانى ئه‌ داستانه‌
۱ـ سه‌عدى عزیز ( ناسراو به‌ سه‌عدى گچکه‌)
۲ـ فاروق سدیق
۳ـ فه‌ره‌ج قادر
٤ـ فه‌ریق هه‌مزه‌
٥ـ شاهین عزالدین
٦ـ تاهیر جه‌لیل
۷ـ جه‌بار اسماعیل
۸ـ عوسمان باوه‌
۹ـ سامى عوبێد
۱٠ـ سه‌باح جه‌میل
۱۱ـ احمد محمد ئه‌مین
۱۲ـ احمد محمد
۱۳ـ عزیز باپیر