مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

دیندار زێبارى : گیراوانى داعشى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ وه‌ک قوربانى ده‌ستى داعش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت

ئازار 09, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


دیندار زێبارى له‌ وه‌ڵامى راپۆرتى رێکخراوى هیومان رایتس وۆچ: ئه‌و گیراوانه‌ى داعش که‌ ته‌مه‌نیان له‌ 18 ساڵ که‌متره‌ وه‌ک قوربانى ده‌ستى داعش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت نه‌ک تاوانبار.

رۆژى 6-3-2019 رێکخراوى هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێکى به‌ناوى (عێراق: ده‌ستگیرکردنى هه‌ڕه‌مه‌کى و ئه‌شکه‌نجه‌دانى مێردمنداڵى گومانلێکراو به‌ داعش بوون) تێیدا باس له‌ مێرمنداڵانه‌ ئه‌شکه‌نجه‌ده‌دات که‌ ده‌ستگیر کراون و گومانیان لێده‌کرێت په‌یوه‌ندییان به‌ تیرۆریستانى داعشه‌وه‌ هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئیعتیراف بکه‌ن.

له‌م باره‌وه‌ دیندار زێبارى هه‌روه‌ها وتى هیچ که‌سێک به‌بێ بڕیارى دادگا ده‌ستگیر ناکرێت به‌ هیچ تۆمه‌تێک و دواى ده‌ستگیرکردنى تۆمه‌تباران و داواکراوان به‌پێى یاساى بنه‌ماکانى دادگایى کردنى سزایى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێ، له‌ هه‌مان کاتدا تۆمه‌تبار مافى هه‌یه‌ پارێزه‌رێک ئاماده‌ بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى ئه‌وا له‌سه‌ر دادگا پێویسته‌ پارێزه‌رى بۆ دابین بکات و ئاگادارى که‌سوکارى ده‌کرێته‌وه‌ که‌ ناوبراو گیراوه‌ دواتر که‌یسه‌که‌ ره‌وانه‌ى دادگاى تایبه‌تمه‌ند ده‌کرێت بۆ یه‌کلایى کردنه‌وه‌ى به‌پێى یاسا. بۆیه‌ ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ ته‌مه‌نیان له‌ 18 ساڵ که‌متره‌ و گومانیان لێده‌کرێت پێشتر په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ هه‌بووبێت، ئه‌وا وه‌ک قوربانى ده‌ستى داعش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت نه‌ک تاوانبار له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌ به‌پێى یاسا ئه‌شکه‌نجه‌دانى تۆمه‌تبار و سزادراوان به‌شێوه‌یه‌کى گشتى بۆ وه‌رگرتنى ئیعتراف و زانیارى به‌ تاوان داده‌نرێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک رێگا نادرێت که‌ ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانى پۆلیس راگیراوان ئه‌شکه‌نجه‌ بده‌ن به‌پێى مادده‌ى (333) له‌ یاساى سزادانى عێراقى ژماره‌ (111)ى ساڵى 1969ى هه‌موارکراو.

زێبارى تیشکى خسته‌ سه‌ر مافى راگیراو و سزادراوان رایگه‌یاند: ئه‌و مێرد منداڵانه‌ هه‌مانه‌ مافى راگیراوانى دیکه‌یان هه‌یه‌ وه‌ک بوونى پارێزه‌ر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى ئه‌وا له‌سه‌ر دادگا پێویسته‌ پارێزه‌رى بۆ دابین بکات و له‌م رووه‌وه‌ رێکخراوى یونیسێف به‌م دواییه‌ پارێزه‌رێکى راسپاردووه‌ بۆ به‌دواداچوونى که‌یسه‌کانى راگیراوان له‌ چاکسازى هه‌ولێر و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان هاوکارییه‌کى زۆرى ئه‌و پارێزه‌ره‌ ده‌که‌ن و به‌م دواییه‌ (6) له‌ گیراوان له‌ رێگاى پارێزه‌ره‌که‌وه‌ ئازاد کراون، هه‌روه‌ها ده‌توانن په‌یوه‌ندیى به‌ که‌سوکاریانه‌وه‌ بکه‌ن به‌ شێوه‌یه‌کى ئاسایی، ته‌نیا له‌و کاتانه‌دا نه‌بێت که‌ له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دابن.


ده‌قى راپۆرتى وه‌ڵامى حکومه‌تى هه‌رێم ...