مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

مووچه‌ى و هاوکاری که‌مئه‌ندامان وه‌ک خۆی خه‌رج ده‌کرێته‌وه‌

ئازار 10, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند : ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هیچ مووچه‌یه‌کیان نییه‌ بڕی (150 هه‌زار دینار)و ئه‌وانه‌شی که‌ کارمه‌ندن یان سه‌رچاوه‌یه‌کی جێگیریی داهاتیان هه‌یه‌ بڕی (100 هه‌زار دینار) وه‌رده‌گرن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌کرد بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى له‌باره‌ى مووچه‌ى پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت پرسیاریان سه‌باره‌ت به‌ هاوکارییه‌کان(مووچه‌کانیان) کرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ پارێزگای سلێمانی له‌ به‌دواداچوونیدا له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی کارو کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست که‌وتووه‌ که‌ هاوکاری (مووچ)ه‌ی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت(که‌مئه‌ندامان) وه‌ک خۆی خه‌رج ده‌کرێت، واته‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هیچ مووچه‌یه‌کیان نییه‌ بڕی (150 هه‌زار دینار)و ئه‌وانه‌شی که‌ کارمه‌ندن یان سه‌رچاوه‌یه‌کی جێگیریی داهاتیان هه‌یه‌ بڕی (100 هه‌زار دینار) وه‌رده‌گرن.

ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی

10ی 3ی 2019