ژماره‌یه‌ك چالاكی له‌ چواره‌مین فیستڤاڵی ڕۆژی شاره‌زوور ئه‌نجامدرا

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ دووه‌م و سێهه‌م رۆژی فیشتڤاڵی ڕۆژی شاره‌زوور ژماره‌یه‌ك چالاكی ئه‌نجامدرا.
ڕۆژی شه‌ممه‌ 9ی ئازار ژماره‌یه‌ك چالاكی له‌ دووه‌م رۆژی فیستڤاڵی رۆژی شاره‌زوور به‌ڕێوه‌چوو.
كاتژمێر 10ی سه‌له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ناوه‌ندی شاره‌زووری ڕێكخراوی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكارانی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ چواره‌مین فیستڤاڵی رۆژی شاره‌زوور ده‌سپێكی خولێكی تۆپی سه‌رمێزی كرده‌وه‌ له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان.
پاشنیوه‌ڕۆ كاتژمێر 3:00 به‌ ئاماده‌بونی مامۆستا ئیبراهیم مه‌حمود، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند و هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور و وارماوا و ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكه‌وانان ده‌سپێكی خولی جامی رۆژی شاره‌زوور ده‌ستی پێكرد.
كاتژمێر 4:00ی ئێواره‌ مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی چواره‌مین فیستڤاڵی رۆژی شاره‌زوور ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ سه‌رنوسه‌ری بڵاوكراوه‌كانی قه‌زای شاره‌زوور

 

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 10ی ئازار سێهه‌م رۆژی  چواره‌مین فیستڤاڵی رۆژی شاره‌زوور به‌ ئاماده‌بونی مامۆستا ڕزگار غه‌فور، قائیمقانی قه‌زای شاره‌زوور و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكومی و رۆشنبیران و كه‌سایه‌تی پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆگرافی نمایش كراو هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین ئالا له‌ قه‌زای شاره‌زوور هه‌ڵكرا.

ئەلبوومی وێنەکان