مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

په‌رله‌مانى کوردستان رۆژى سێ شه‌ممه‌ کۆده‌بێته‌وه‌

جه‌ماوه‌رنیوز

 


په‌رله‌مانى کوردستان رۆژى سێ شه‌ممه‌ 12-3-2019 کۆده‌بێته‌وه‌و به‌رنامه‌ى کارى راگه‌یاند که‌به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره‌ (2)ى ئاساییى رۆژى سێشه‌مه‌ رێکه‌وتى 12-3-2019 ى راگه‌یاند که‌ به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى کار
به‌پێى حوکمى بڕگه‌ى (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و برگه‌ى (سێیه‌م) له‌ ماده‌ى (18) و ماده‌کانى (47 و 48 و 54) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره‌ (2)ى ئاسایى خولى به‌هاره‌ى ساڵى یه‌که‌م له‌ خولــى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌ کات (11)ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى سێشه‌مه‌ رێکه‌وتى 12/3/2019 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌که‌م: زیادکردنى دوو ئه‌ندام بۆ سه‌ر لیژنه‌ى یاسایى و پێکهێنانى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان و ده‌نگدان له‌سه‌ریان به‌پێى ماده‌کانى (28 و 29) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق.

هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان له‌سه‌ر داواى سه‌رۆک فراکسیۆنى یه‌کێتى
بڕگه‌یه‌ک بۆ به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى رۆژى سێ شه‌مه‌ زیاد کرد.

ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ به‌ زیادکردنى بڕگه‌یه‌ک بۆ به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره‌ (2)ى ئاساییى رۆژى سێشه‌مه‌ 2019/3/12، ئه‌مه‌ش ده‌قى به‌یاننامه‌که‌یه‌:
بۆ/ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان
بابه‌ت/ به‌یاننامه‌
به‌پێى حوکمى بڕگه‌ى (چواره‌م)ى مـــادده‌ى (48) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخـــــۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق، له‌سه‌ر داواى سه‌رۆک (فراکسیۆنى یه‌کێتی)، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادکردنى بڕگه‌یه‌ک به‌ رێزبه‌ندى (یه‌که‌م) بۆ به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره‌ (2)ى ئاسایى رۆژى سێشه‌ممه‌ رێکه‌وتى 2019/3/12، به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌:
یه‌که‌م: سوێندخواردنى پاڵێوراو به‌ڕێز (راهى ره‌هبه‌ر ابراهیم) له‌ شوێنى ئه‌و پاڵێوراوه‌ى که‌ سوێندى یاسایى نه‌خواردووه‌، به‌پێى مادده‌ى (یه‌که‌م) له‌ یاساى ژماره‌ (13)ى ساڵى 2009.

له‌گه‌ڵ رێزدا

ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى
کوردستان-عێراق

ئەلبوومی وێنەکان