سبه‌ی موچه‌ی بی پاشه‌كه‌وتی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت

ئازار 11, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 11ی ئازار هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ موچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وتیان وه‌رگرت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌می 2018 فه‌رمانبه‌ران و به‌ پێی زانیاریه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ 12ی ئازار موچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی  ته‌ندروستی و زیندانیانی سیاسی دابه‌شده‌كرێت.