حكومه‌تی عێراق زیاتر له‌ 700 ملیار دینار ده‌نێرێت بۆ هه‌رێم

 جه‌ماوه‌رنیوز

حكومه‌تی عێراق بڕیاردا كه‌ بڕی 724 ملیار دینار بۆ موچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌ران هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت.

له‌ نوسراوێكدا كه‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌ بڕیاری ناردنی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ وه‌ك موچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و له‌گه‌ڵ جیاوازی هه‌ردوو مانگی كانونی دووه‌م و شوبات كردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی ڕابردوودا موچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وتی مانگی كانونی دووه‌می 2018ی فه‌رمانبه‌رانی چه‌ند وه‌زارت و ده‌سته‌یه‌ك دابه‌شكراوه‌.

 

ئەلبوومی وێنەکان