به‌ ئاماده‌بونی به‌رێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود مه‌راسیمی 16ی میحراب ئه‌نجامدرا

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 12ی ئازار له‌ شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بونی به‌ریز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود مه‌راسیمی 16ی میحراب ئه‌نجامدرا.

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ میانه‌ی وتارێكیدا له‌ مه‌راسیمی 16ی میراب ڕایگه‌یاند ئه‌مرۆ یادێكی ئاشتیخواز بنه‌ماڵێكی ئاینی عێراق سه‌ید محه‌مه‌د باقر حه‌كیم ده‌كه‌ینه‌وه‌ وتیشی جێگای خۆشحاڵیه‌ له‌ شاری سلێمانی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه‌ یادی پیاوێكی گه‌وره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌یش په‌یوه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیم كاتێك شێخ مه‌حمود نه‌مر به‌ هێزه‌كه‌وه‌ گه‌شته‌ شوعه‌یبه‌ و به‌رگری له‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچیه‌ كرد.

به‌ڕیز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتیشی درود بۆ گیانی پاكی محه‌مه‌د باقر حه‌كیم و سه‌ید عه‌بدولعه‌زیز و زیاتر له‌ 47 شه‌هیدی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌ ده‌ستی رژێمی به‌عس ده‌نێرین.

ئەلبوومی وێنەکان