مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌ قه‌زای شاره‌زوور شوێن بۆ خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان دابینده‌كرێت

ئازار 12, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ ڕۆژی 17ی ئازاری 2019 ده‌ستده‌كرێت به‌ ناونوسینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌ن "گه‌وڕن" و كاری ئاژه‌ڵداری ده‌كه‌ن له‌ سنوری قه‌زای شاره‌وانی شاره‌زوور بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار و به‌ دابینكردنی شوێن بۆیان.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قائیمقامێه‌تی شاره‌زوور داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌ ماه‌وه‌ی 30 رۆژدا ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن له‌ له‌ لیژنه‌ هابه‌شه‌كه‌ی شاره‌وانی له‌ دوای ئه‌و واده‌یه‌ هیچ كه‌س مافی ناونوسینی نامێنێت.

 له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هێما بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ شاره‌وانی ده‌ست ده‌كات به‌ تێكدانی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ دروستكراون و ڕێگای یاسای به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كانیا ده‌گیرێته‌به‌ر.