دابه‌شكردنی موچه‌ی بی پاشه‌كه‌وتكردن به‌رده‌وانه‌

ئازار 12, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی بێ پاشه‌كه‌تی مانگی كانونی دووه‌می 2018ی فه‌رمانبه‌ران.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ 13ی ئازار موچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی ناخۆ و ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و كه‌م ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی دارایی موچه‌ی بی پاشه‌كه‌وتی ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی دابه‌شكرد