مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

حکومه‌تى هه‌رێم و ئیستۆنیا، حکوومه‌تى ئه‌له‌کترۆنی تاوتوێ ده‌که‌ن

ئازار 12, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌میانى سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ وڵاتى ئیستۆنیا، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 11 ئازار 2019، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان له‌ تالینى پایته‌خت له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیستۆنیا به‌ڕێز تایمار پیتیرکوپ کۆبوویه‌وه‌.

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌ په‌ره‌پێدانێ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاتى ئیستۆنیا کرا به‌تایبه‌تى له‌ بوارى سوود وه‌رگرتن له‌ سیستمى حکوومه‌تى ئه‌له‌کترۆنیى پێشکه‌وتووى ئه‌و وڵاته‌ و چۆنیه‌تیى سوود وه‌رگرتنى بۆ هه‌رێمى کوردستان که‌ ده‌بێته‌ هۆى ئاسانکارییى کاروبارى حکوومه‌ت و خزمه‌تى باشترى هاووڵاتیان.

شاندى ئیستۆنیا قۆناغه‌کانى حکوومه‌تى ئه‌له‌کترۆنیى وڵاته‌که‌یان بۆ قوباد تاڵه‌بانى ڕوون کرده‌وه‌ و ئاماده‌ییان ده‌ربڕى هاوکاریى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن بۆ سوود وه‌رگرتن لێی.