پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌بێت به‌ خاوه‌ن تابلۆی ئۆتۆمۆبیل

جه‌ماوه‌رنیوز

هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری عێراق پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌بێت به‌ خاوه‌ن تابلۆی ئۆتۆمۆبیل.

به‌ پێی نوسراوێك كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ واژۆی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی له‌سه‌ر تێدا هاتووه‌ رێكخستنی تابلۆی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كان، هاوشێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ ناوی (پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌) ده‌بێت.

له‌ خاڵیكی كه‌ نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ گوێره‌ی یاسای فیدڕالی، هاتوچۆی ژماره‌ (86)ی ساڵی 2004، ئه‌فسه‌ری تۆماركردن ده‌ستنیشان ده‌كات.

له‌ لایه‌می تره‌وه‌ ئامانج ڕه‌حیم ، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند دوای ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ جیبه‌جیكردنی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان.

ئەلبوومی وێنەکان