مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ژوورى بازرگانى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆ کۆنفرانسێک سازده‌کات

ئازار 13, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رۆکى ژوورى بازرگانیو پیشه‌سازى سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌نیازن به‌مه‌به‌ستى پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆو ره‌خساندنى هه‌لى کار کۆنفرانسێک ببه‌ستن.

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکى ژوورى بازرگانیو پیشه‌سازى سلێمانى رایگه‌یاند ئێستا له‌ئاماده‌سازیان به‌مه‌به‌ستى سازکردنى کۆنفرانسێکى گه‌وره‌ له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا له‌پێناو پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆو ره‌خساندنى هه‌لى کار، به‌تایبه‌تى بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى کێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌کان‌و به‌رهه‌مه‌ کشتوکاڵییه‌کان‌و له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ داتاو زانیاریى پێویستیان ئاماده‌کردوه‌ بۆ به‌رچاوڕونى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان، ئه‌و وتى "ئامانجى کۆنفرانسه‌که‌ به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مى ناوخۆو دابینکردنى هه‌لى کاره‌ بۆ گه‌نجان‌و که‌سانى شاره‌زاو په‌یوه‌ندیدار به‌شدارى تیا ده‌که‌ن".

وتیشى "چاوه‌ڕوانین یه‌کێک له‌کاره‌ له‌پێشینه‌کانى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کارکردن بێت بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆو بڕه‌ودان بێت به‌پێشخستنى پڕۆژه‌ په‌له‌وه‌رییو کشتوکاڵییه‌کان".