وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ئاسانکارى بۆ وه‌رگرتنى ڤیزا ده‌کات

ئازار 13, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13-3-2019 له‌ دیوانى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌ شارى هه‌ولێر ، به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان ئه‌ندازیار ئازاد عومه‌ر موسا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان و به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆسته‌ى هه‌ولێر و به‌رپرسى به‌شه‌کانى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ ، پێشوازیان له‌ شاندێکى کۆنسوڵگه‌رى کۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ هه‌ولێر کرد .

شاندى میوان له‌لایه‌ن به‌ڕێز مورته‌زا عه‌بادى سه‌ر کونسوڵى ئێران له‌ هه‌ولێر سه‌رۆکایه‌تى ده‌کرا.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌شدا هه‌ردوولا له‌سه‌ر شێوازێکى نوێى پێدانى ڤیزاى کۆمارى ئیسلامیى ئێران بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان رێککه‌وتن.

له‌ قۆناغى یه‌که‌مدا هاووڵاتیان له‌ هه‌ولێر، له‌‌ مانگى داهاتووه‌وه‌ ده‌توانن له‌ رێگاى نووسینگه‌کانى پۆسته‌ى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن داواکارى وه‌رگرتنى ڤیزا پێشکه‌ش بکه‌ن و وه‌ریبگرنه‌وه‌.

له‌ ئێستادا 43 نووسینگه‌ى پۆسته‌ له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر کارده‌که‌ن و له‌رێگاى سیسته‌مى ئۆنلاین له‌گه‌ڵ کونسوڵگه‌رى کۆمارى ئیسلامیى ئێران مامه‌ڵه‌ى وه‌رگرتنى ڤیزا ئه‌نجامده‌درێت.

به‌پێى رێککه‌وتنه‌که‌ ڤیزاى ئێران له‌ پاسه‌پۆرتى هاووڵاتیانى هه‌رێم نادرێت و ته‌نها کۆدى ڤیزاکه‌یان پێده‌درێت ، بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ى هاووڵاتى له‌ ڤیزاکه‌ى وێنه‌یه‌کى له‌ نووسینگه‌کانى پۆسته‌ بۆ پرنت ده‌کرێت و پێى ده‌درێت.