مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌کانى په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێن

ئازار 13, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن و دانانى میکانیزمێکى گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌کانى په‌رله‌مان، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/3/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌ئاماده‌بوونى مونا نه‌بى قه‌هوه‌چی، سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان، سه‌رپه‌رشتیى کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستانى کرد.

له‌سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان، ئاماژه‌ى به‌ به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى کۆبوونه‌وه‌ى فراکسیۆنه‌کان کرد و رایگه‌یاند:
"به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان دواى ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستنیشانکردنى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌کانى په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌ ده‌بێت سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆک و بڕیارده‌رى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌کانى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێمه‌ وه‌ک سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان پشتگیریى هه‌موو جۆره‌ نزیکبوونه‌وه‌ و گفتوگۆو پێشنیازێک ده‌که‌ین له‌نێوان فراکسیۆنه‌کان بۆ ده‌ستنیشانکردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى لیژنه‌کان به‌پێَى یاساو رێساکان و په‌یڕه‌وکردنى سانتلیگۆ، دوا واده‌ش بۆ پێشکه‌شکردنى ناوه‌کان رۆژى دووشه‌ممه‌ کاتژمێر 1ى پاشنیوه‌ڕۆ پێویسته‌ ئاماده‌بێت بۆئه‌وه‌ى له‌ رۆژى سێشه‌مه‌ 19/3/2019 ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆ سه‌رپه‌رشتیى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى لیژنه‌کان بکات و دوارت له‌ دانیشتنى ئاسایى په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، تا به‌زووترین کات ده‌ستبه‌کارى خۆیان بکه‌ن".

لاى خۆشیانه‌وه‌ى فراکسیۆنه‌کان ئاماده‌یى خۆیان نیشاندا بۆ کۆبوونه‌وه‌ى فراوانى فراکسیۆنه‌کان بۆ رۆژى یه‌کشه‌مه‌ى داهاتوو به‌مه‌به‌ستى پێشکه‌شکردنى ناوه‌کان بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان و دانانیان له‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان.

بڕیاره‌ رۆژى یه‌کشه‌مه‌ى داهاتوو 17-3-2019، فراکسیۆنه‌کان کۆببنه‌وه‌ بۆ دیاریکردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌و لیژنانه‌ى که‌ فراکسیۆنه‌کان داواى ده‌که‌ن.