له‌ سلێمانى ئاماده‌کارییه‌کانى نه‌ورۆز راگه‌یه‌ندرا

ئازار 13, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


لیژنه‌ى ئه‌منى سلێمانى ئاماده‌کارییه‌کانى رۆژانى نه‌ورۆزى راگه‌یه‌اند و قائیمقامى شاره‌که‌ش ده‌ڵێت : هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کى پێویست کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان و گه‌شتیاران له‌ بارودۆخێکى ئارام و هێمندا پێشوازى له‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز و ساڵى نوێى کوردى بکه‌ن.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 13-3-2019, لیژنه‌ى ئه‌منى سلێمانى به‌ سه‌رپه‌رشتى "ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانی" و به‌ئاماده‌بونى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان کۆبوه‌وه‌و پلان و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ پێشوازى کردن له‌ رۆژانى نه‌ورۆز تاوتوێکرا , له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیشدا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند : له‌ رۆژى 20 مانگ له‌ گردى مامه‌یاره‌ رێوڕه‌سمى پێشوازى کردن له‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چه‌ند چالاکییه‌ک پێشکه‌ش ده‌کرێت , هاوکات له‌ شه‌قامى سالمى شارى سلێمانیش ئاماده‌کارى پێویسست کراوه‌ بۆ پێشوازى کردن له‌ هاوڵاتیان و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى که‌ روو له‌ سلێمانى ده‌که‌ن, قائیمقامى سلێمانى راشگه‌یاند هه‌موو رێوشوێنى پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان و گه‌شتیاران له‌ بارودۆخێکى ئارام و هێمندا پێشوازى له‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز و ساڵى نوێى کوردى بکه‌ن , ئاوات محه‌مه‌د ووتیشى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان له‌ رۆژانى نه‌ورۆزدا له‌ ئه‌رکانیان به‌رده‌وام ده‌بن , ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد بۆ رۆژانى "21-22-23" مانگ که‌ پشووى فه‌رمییه‌ له‌ هه‌موو شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌کان تیمه‌کان رێوشوێنى پێویست ده‌گرێنه‌ به‌ر بۆ کارئاسانى هاوڵاتیان و گه‌شتیاران و پێشکه‌شکردنى کارئاسانى بۆیان , قائیمقامى سلێمانى راشیگه‌یاند: له‌ رۆژانى نه‌ورۆزدا مۆزه‌خانه‌ى نیشتیمانى ئه‌منه‌ سوره‌که‌ى سلێمانى کراوه‌ ده‌بێت به‌ڕووى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى که‌ دێنه‌ شاره‌که‌ , له‌ باره‌ى ئاماده‌کارییه‌ گه‌شتیاریه‌کانیش عه‌لى ره‌ئووف به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى سلێمانى رایگه‌یاند هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کى پێشوه‌خت کراوه‌ بۆ پێشوازى کردن له‌ گه‌شتیاران و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له‌ رۆژانى نه‌ورۆزدا ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ گه‌شتیاران رووبکه‌نه‌ پارێزگاى سلێمانی.