مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

قائیمقامیه‌تى سلێمانى سه‌باره‌ت به‌گۆشتى سوور هۆشدارى به‌ هاوڵاتیان ده‌دات

ئازار 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

 

لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکى زۆر گۆشتى به‌ستوودا ده‌گرن‌ که‌ خاوه‌نه‌که‌ى به‌نیازبووه‌ به‌ نرخى فرێش به‌هاوڵاتیانى بفرۆشێت و سه‌رۆکى لیژنه‌کانیش دانیشتوانى شارى سلێمانى ئاگادارده‌کاته‌وه‌.

گۆران قادر، سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان رایگه‌یاند؛ له‌ئه‌نجامى سه‌ردان و پشکنینه‌ به‌رده‌وامه‌کانى لیژنه‌هاوبه‌شه‌کان، لیژنه‌ى (یه‌ک) له‌ فولکه‌ى مامه‌ ڕیشه‌ى ناوشارى سلێمانى ده‌ستیان به‌سه‌ر (100) کیلۆ گۆشتى هاورده‌کراوى به‌ستودا گرتوه‌ که‌ خاوه‌نه‌که‌ى به‌نیازى ساخکردنه‌وه‌ى وبه‌ نرخى فرێش خاوى کردبویه‌وه‌ تا به‌هاوڵاتیان بفرۆشێت.


وتی؛ ئه‌و گۆشته‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ لێبڵى به‌سه‌ره‌وه‌ نه‌بووه‌ وخاوکرابویه‌وه‌ و له‌ناو عه‌لاگه‌ و زه‌رفى گه‌وره‌‌ له‌ سه‌ر شۆسته‌ى دوکانێکى داخراو دانرابوو، تا به‌نرخى گۆشتى خۆماڵى به‌هاوڵاتیانى بفرۆشێت.

وتیشی؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌که‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر گۆشته‌که‌دا گیراوه‌ و ره‌وانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى سلێمانى کراوه‌ بۆ له‌ناوبردن هه‌روه‌ها ئه‌و پێداویستیانه‌ى له‌و‌پیشه‌دا به‌کار‌هێنراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت.

سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ له‌کاتى کڕین و بازاڕکردن دا دڵنیا بنه‌وه‌ له‌سه‌لامه‌تى ئه‌و خۆراکه‌ماددانه‌ى ده‌یکرن و به‌کاریده‌هێنن له‌‌هه‌بونى گومان له‌ هه‌ر کاڵاوشمه‌کێک په‌یوه‌ندى به‌ ( 07708677777) بکه‌ن یاخود له‌ڕێى په‌یجى (قائیمقامیه‌تى سلێمانی) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌.