له‌ شاره‌زوور سزای ئه‌و فرۆشیارانه‌ ده‌درێت نرخ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌

ئازار 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ قه‌زای شاره‌زوور لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت چاودێری بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن له‌ پێناو جێگیری بازاڕ.

به‌ڕێز رزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی بازاڕ و به‌رزنه‌كردنه‌وه‌ی نرخ له‌ بازاڕه‌كاندا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌ وردی چاودێر نرخه‌كان ده‌كه‌ن .

ناوبراو وتیشی ڕێكاری یاسای له‌ دژی ئه‌و فرۆشیارانه‌ ده‌گیرێته‌ به‌ر كه‌ نرخ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ و رووبه‌ڕوی سزاده‌بنه‌وه‌.

قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ڕاسپێردراون بۆ چاودێریكردنی بازاڕه‌كان و داوا له‌ هاوڵاتیان قه‌زای شاره‌زووریش ده‌كه‌ین كه‌ هاوكارمان بن له‌ بینینی هه‌ر حاڵه‌تێكی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ لیژنه‌كانمانه‌وه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.