به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قينی حزبی سۆسیالیست كرد

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ هه‌ینی 15ی ئازار له‌ گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و به‌ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵ مه‌لا لوقمان، ئه‌ندامى یه‌ده‌گى مه‌کته‌بی سیاسیى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز جه‌لیل سه‌عید و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کرد.

 له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ر بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌و به‌گشتى و عێراق و به‌تایبه‌ت ده‌ڤه‌رى خانه‌قین و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێكی كوردستان و تیشکى خسته‌ سه‌ر بارو دۆخى ئه‌منی له‌ ناوچه‌که‌ که‌ له‌دواى نه‌مانى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌دا دۆخى ئه‌منی و په‌لاماره‌کانى ڕێکخراوى تیرۆرستى داعش بۆسه‌ر هێزه‌ عێراقیه‌کان که‌ ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ ڕاوکێى له‌ لاى هاونیشتیمانیان دروست بووه‌.

 له‌ به‌شێکى ترى دیداركه‌دا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد  لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌رقاڵی پێكهێنانی حکومه‌تى نوێى هه‌رێمى کوردستانن و به‌رێزیان هیواى خواست  هه‌رچى زووه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان هه‌وڵى چدى بده‌ن بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى حکومه‌ت تا له‌و ڕێگه‌ییه‌وه‌ خزمه‌تى زیاترى هاونیشتیمانیان بكه‌ن.

له‌ به‌شێکى ترى دیداركه‌دا تیشکخرایه‌ سه‌ر کارو چالاکیه‌کانى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود هیواى خواست که‌ به‌رپرس و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ند له‌ ڕێگاى کاروچالاکیه‌کانیانه‌وه‌ کاربکه‌ن بۆ به‌رپێشبردنى حزب له‌ ناوچه‌که‌و وه‌ خزمه‌تى زیاترى هاونیشتیمانیان بکرێت له‌ کۆتایدا به‌رپرس و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى حزبی سۆسیالیست دیموكراتى کوردستان سوپاسی به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمودیان کرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه.

ئەلبوومی وێنەکان