حكومه‌تی هه‌رێم پرسه‌نامه‌ ئاراسته‌ نیوزله‌ندا ده‌كات

ئازار 15, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ دڕندانه‌یه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ نیووزیلاند كرایه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیان له‌ ده‌ستدا و ده‌یانى دیكه‌ش بریندار بوون.

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكومه‌تى نیووزیلاند ده‌كات و له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانه‌. هیوادارین ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه‌ به‌سامه‌ به‌ سزاى دادپه‌روه‌رانه‌ بگه‌ن و له‌ هیچ شوێنێك دیكه‌ كاره‌ساتى ئاوا دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.