له‌ نیوزله‌ندا له‌ كرده‌یه‌كی تیرۆریستیدا 49 نوێژخوێن گیانیان له‌ ده‌ستدا

جه‌ماوه‌رنیوز

ڕاگه‌یاندنه‌كانی نیوزله‌ندا زانیاری له‌ باره‌ی بكوژی موسڵمانه‌ نوێژخوێنه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌.

بكوژه‌كه‌ ناوی (هۆبرینتۆن تارانت)ـه‌ و به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك ئوسترالییه‌ و ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌.

پێش ئه‌وه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌نجامبدات، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی درێژدا هۆكار و ئامانج و پاڵنه‌ری په‌لاماره‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

تارانت، پێش كرده‌وه‌كه‌ی، لایڤی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كردووه‌ته‌وه‌ و ته‌واوی تاوانه‌كه‌ی به‌ كامێرا تۆمار كردووه‌ و راسته‌وخۆ په‌خشیكردووه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئازار له‌ كاتی نوێژدا، چه‌كدارێكی توندڕه‌و، كه‌ خۆی به‌ سپی پێست ناساندووه‌ به‌ چه‌ك په‌لاماری دوو مزگه‌وتی دا به‌و هۆسه‌وه‌ 49 هاووڵاتی نوێژخوێنی گیانی له‌ ده‌ستدا و 48ی دیكه‌ی بریندار كرد. ‌.

جاسیندا ئاردین ، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا رایگه‌یاند ئه‌و رووداوه‌ هیچ وه‌سفێكی دیكه‌ هه‌ڵناگرێت، جگه‌ له‌وه‌ی پێی بوترێت تیرۆریستی..

ئەلبوومی وێنەکان