داستانى پێماڵک و قاره‌مانیه‌تى پێشمه‌رگه‌کانى سۆسیالیست

ئازار 15, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ڕۆژى ١٤ی٣ی١٩٨٢ دوو له‌پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى سۆسیالست به‌کاروبارى حزبى دێنه‌نێوو ئۆردووگایى پێماڵک کاتێ له‌ڕێگایى پیاوانى ڕژێم هه‌واڵیان لێ ئه‌درێ‌ ڕژێم به‌سه‌دان جاش و ئه‌من و هێزه‌ تایبه‌تیه‌کانى ده‌وری ماڵه‌که‌ ئه‌گرن داوا له‌و پێشمه‌گانه‌ ده‌که‌خۆیان به‌ده‌ستوه‌بده‌ن ،به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان تاستانێک بۆ خۆیان و مێژووى کورد تۆمار ده‌که‌ن .

هه‌ریه‌ک له‌شه‌هیدان ئه‌حمه‌د حاجى محمود و ئه‌حمه‌دئاوده‌ل دواى ئه‌وه‌ى له‌خانویه‌کدا گه‌مارۆده‌درێن و داواى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ دانیان لێده‌کرێ بریارى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و شه‌ڕ ئه‌ده‌ن و هه‌شت کاتژمێر شه‌ڕده‌که‌ن پاشان رژێمى به‌عس هانابۆ باوکى یه‌کێکیان ده‌بات تاوه‌کو خۆیان به‌ده‌سته‌ووه‌ بده‌ن کاتێ باوکى دێت بانگى کوره‌که‌ى ده‌کات پێى ده‌ڵێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خۆتان به‌ده‌سته‌ووه‌ نه‌ده‌ت ئه‌ووه‌ بوو شه‌ڕیان کرد تاکوو شه‌هیدبوو خانویان به‌سه‌رداڕوخاندن شه‌ڕێکى زۆر قاره‌مانانه‌یان کرد و تونیان زیاتر له‌ 30 جاش و ئه‌من و قوات خاسه‌ بکوژن و به‌ده‌یانى تریان لێ بریندار بکه‌ن .

دواى ئه‌و داستان و خۆراگریه‌ مفه‌وه‌ز موئه‌ید که‌مفه‌وه‌زى ئه‌من بوو له‌قڵادزێ له‌ڕاپۆرتێکیدا له‌سه‌ر ئه‌و قاره‌مانیه‌ته‌ بۆ ده‌زگاى ئه‌منى سلێمانى نوسیبووى 10 موخه‌ڕیبواته‌ پێشمه‌رگه‌ کوژراون ئێمه‌ش یه‌ک شه‌هیدمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ چه‌واشه‌کاریه‌ دواتر که‌ڕژێم ڕاستى زیانه‌کانى خۆى زانى مفه‌وه‌ز موئه‌یدى له‌کاتى مۆڵه‌ت له‌به‌غدازیندانى کرد پاشان له‌سێداره‌یاندا

شه‌هیدان پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالست قاره‌مانیه‌تیه‌کى بێ‌ وێنه‌یان تۆمارکمرد له‌مێژووى خه‌باتى رزگارى گه‌لى کورد و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى دوژمنان و رژێمى به‌عس له‌پێناو ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى بۆ گه‌لى کورد .

له‌یادى داستانى پێماڵک سڵاو له‌روحى پاکى شه‌هیدانى ئه‌و داستانه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى حزبى سۆسیالیست و رێگاى رزگارى نیشتمانى .

سه‌ربه‌رژى بۆ که‌سو کاری شه‌هیدانى سۆسیالیست و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کوردستان