ئه‌مڕۆ به‌رێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود تاجه‌ گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ دانا

ئازار 16, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ی ئازار به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ دانا.

ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و شاندێكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان مه‌راسیمی 31هه‌مین ساڵڕۆژی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ 16ی ئازاری 1988 ڕژێمی به‌عسی له‌ ناوچوو هه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیاباران كرد و به‌هۆیه‌وه‌ 5000هه‌زار هاوڵاتی شه‌هیدبوون و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوو.