جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كونسوڵی چین و كوێت سه‌ردانی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌كه‌ن

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ی ئازار ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی عێراق و كۆنسوڵ سه‌ردانی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودیان كرد.

له‌ گوندی گوڵه‌خانه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌ ئاماده‌بونی شاندێكی باڵای حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پێشوازیان كرد له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كۆنسوڵی چین و كۆنسوڵی كوێت و شاندی یاوه‌ریان.

له‌ دیدارێكدا باس له‌ گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌ و جیهان كرا و تیشكخرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌ردوو وڵاتی چین و كوێت.

به‌گرنگیه‌وه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسی و ئابووری و كه‌لتوری و ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان و وڵاتان كرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌خنكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌هێزبونی په‌یوه‌ندیه‌ دبیلۆماسیه‌كانی هه‌رێم و وڵاتی چین و كوێت.  

ئەلبوومی وێنەکان