كه‌ركوك كورد یه‌ك ده‌خاته‌وه‌

ئازار 16, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بڕیاره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌ پارێزگای كه‌ركوك حزبه‌ كوردییه‌كان به‌ یه‌ك لیست به‌شداری له‌ هه‌ڵبژارده‌نه‌كه‌دا بكه‌ن.

تائیستا كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌رپه‌ره‌شتی د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌نجامدرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. به‌شیر حه‌داد ڕایگه‌یاند لایەنەکان لەگەڵ ئەوەدان لە ناوچە دابڕاوەکان بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردن بکرێت، بە دیاریکراویش له‌ کەرکوك، هەوڵەکانیش له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بەردەوامن.

له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان داوای یه‌ك لیستی كوردی كردبوو له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان.