كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌هێنرێت

ئازار 16, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی بی پاشه‌كه‌وتی مانگی كانونی یه‌كه‌می 2018ی فه‌رمانبه‌ران.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ 17ی ئازار موچه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت و رۆژی سێ شه‌ممه‌ كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌می 2018 ده‌هێنریت.

بریاره‌ سبه‌ی یه‌كشه‌مه‌ موچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی و ڕۆشنبیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و خانه‌نشینی سه‌ربازی دابه‌شده‌كرێت.

ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌ موچه‌ی خانه‌نیشینی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.