به‌ڕێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازیکرد له‌جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و نوێنه‌رى ژماره‌یه‌ک فراکسۆن کوردستانیه‌کان له‌ په‌رله‌مانى عێراق

جه‌ماوه‌رنیوز

 

پاش نیوڕۆى ئه‌مڕۆ 17 ى 3 ى 2019 به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى له‌شارى سلێمانى به‌ ئاماده‌بوونى ڕزگار غه‌فور کارگێرى مه‌کته‌بى سیاسى و ڕه‌فعه‌ت محه‌مه‌د و به‌ختیارکه‌ریم ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و فه‌رهاد تۆفیق ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و شیخ حه‌سیب شوانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ڕاوێژکارى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پێشوازیکرد له‌ دکتۆر به‌شیر حداد جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و نوێنه‌رى ژماره‌یه‌ک له‌فراکسۆن کوردستانیه‌کان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.

له‌ دیدارێکدا به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وێراى به‌خێرهاتنى وه‌فدى میوان باسى له‌ بارو دۆخى سیاسى کوردستان و عێراق و ناو چه‌که‌ کرد و هاوکات باسى له‌ کێشه‌ هه‌نوکییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا کرد که‌ له‌ئێستادا به‌ هۆى هه‌ڵبژارنه‌کانه‌وه‌ که‌شێکى ئارام و له‌ بارهاتۆته‌ ئاراوه‌ ده‌توانرێت به‌ هه‌ردوو لا چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ کێشه‌کان بدۆزرێته‌وه‌.

له‌به‌شێکى ترى دیداره‌که‌دا به‌ڕێزى باسى له‌ڕۆڵ و هه‌وڵه‌کانى نوێنه‌رانى کورد کرد له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ داکۆکى کردن له‌مافه‌ ڕه‌واکانى گه‌له‌که‌مان.

له‌لاى خۆیه‌وه‌ دکتۆر به‌شیر حداد جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق زۆر سوپاس به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمودی کرد بۆ ئه‌وپێشوازییه‌ گه‌رمه‌و به‌گرنگیه‌وه‌ باسى له‌ڕۆڵ و پێگه‌ى به‌ڕێزیان کرد له‌ئاشتیه‌وایى و یه‌کڕیزى لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کوردستان و پشتگیرى به‌ ڕێزیان بۆ سه‌رکه‌وتنى کاره‌کانیان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌گرنگ وه‌سفکرد.

ئەلبوومی وێنەکان