له‌ نه‌ورۆزدا مه‌راسیمى گه‌وره‌ له‌ مامه‌یاره‌ به‌رێوه‌ده‌چێت

ئازار 17, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ ئاماده‌کارییه‌کان و چۆنێتى چالاکییه‌کان، ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى فێستیڤاڵى نه‌ورۆزى سلێمانى کۆبووه‌وه‌.

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌ شوێن و چۆنێتى چالاکییه‌کان کرا، که‌ بڕیاره‌ له‌ دوانیوه‌رۆى رۆژى 20-3 له‌ گردى مامه‌یاره‌ به‌رێوه‌ ئه‌چێت.

هونه‌رمه‌ند جه‌زاى ساز- ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى فێستیڤاڵى نه‌ورۆز رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ قائیمقامى سلێمانى که‌ هاوکات سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئه‌منییه‌ کۆبوینه‌وه‌ و گفتوگۆمان له‌سه‌ر چالاکییه‌ کلتورییه‌کان کرد که‌له‌ ناوچه‌یه‌کى دیاریکراودا له‌ گردى مامه‌یاره‌ به‌رێوه‌ ئه‌چێت و تێیدا جلوبه‌رگى کوردى به‌ گۆرانى مۆسیقاى کوردییه‌وه‌ نمایشت ده‌کرێت و ته‌مسیلى که‌سایه‌تییه‌ دیاره‌کانى کوردستانیش ده‌کرێت و سرود و مارشى نه‌ته‌وایه‌تى لێ ده‌درێت.

وتیشى: له‌ هیچ ناوچه‌یه‌کى ترى سلێمانى به‌تایبه‌ت له‌ شه‌قامى سالم چالاکى ئه‌نجام ناده‌ین و ته‌واوى چالاکییه‌کانمان له‌ گردى مامه‌یاره‌ ده‌بێت.