سلێمانی ... به‌ووردى چاودێرى دانانى سیستمى غازى شل ده‌کرێت

جه‌ماوه‌رنیوز

 

قائیمقامیه‌تى سلێمانى و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌دواداچون بۆ دانانى سیستمى غاز ده‌که‌ن و قائیمقامى سلێمانى ده‌ڵێت: بۆ رێگرى کردن له‌ رووداوى نه‌خوازراو پێویسته‌ له‌دانانى سیستمى غازى سل "LPG" دا هه‌موو مه‌رجه‌کانى سه‌لامه‌تى ره‌چاو بکرێت.

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 18.3.2019, به‌مه‌به‌ستى دانانى رێوشوێنى پێویست بۆ سیستمى غازى "LPG" له‌ بیناو باڵه‌خانه‌کان و ئوتومبێل , ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌په‌یوه‌نداره‌کان کۆبووه‌وه‌ ئه‌و مه‌رج و رێنمایانه‌ تاوتوێکران که‌ پێویست بۆ سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان له‌کاتى دانانى سیستمى غازى شل له‌به‌رچاو بگیرێت.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند: له‌م ساڵانه‌ى دوایدا به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو دانانى سیستمى غازى "LPG" رووى له‌زیادبون کردووه‌ و به‌هۆى هه‌ستیارى سیستمه‌که‌شه‌وه‌ پێویسته‌ به‌ووردى چاودێرى بکرێت , ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى سلێمانى بۆ رێگرى کردن له‌ رووداوى نه‌خوازراو به‌ووردى چاودێرى سیستمه‌که‌ ده‌که‌ن و هه‌موو بیناو باڵه‌خانه‌کان پابه‌ند ده‌کرێن له‌کاتى دانانى سیستمه‌که‌دا مه‌رجه‌کانى سه‌لامه‌تى له‌به‌رچاو بگرن .

ئاوات محه‌مه‌د راشگه‌یاند: هاوشێوه‌ى بیناو باڵه‌خانه‌کان له‌ دانانى سیستمى غازى شل بۆ ئوتومبێل پێویسته‌ هه‌موو مه‌رج و رێنمایه‌کانى سه‌لامه‌تى له‌به‌رچاوبگیرێت ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنى گیانى شۆفێران و سه‌رنشینان له‌هه‌ر رووداوێکى نه‌خوازراو ,
قائیمقامى سلێمانى ده‌شڵێت له‌دواى دانانى سیستمه‌که‌ش له‌لایه‌ن که‌سانى شاره‌زاو پسپۆێ‌ به‌رده‌وام چاودێرى هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌کرێت که‌ کار به‌سیستمى غازى شل "LPG" ده‌که‌ن .

ئەلبوومی وێنەکان