دوو ڕاوچى ده‌ستگیر ده‌کرێن

ئازار 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


کێوماڵ و مه‌فره‌زه‌ مه‌یدانیه‌کانى پۆلیسى دارستان له‌سه‌رجه‌م به‌ش و بنکه‌کاندا به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ و به‌وپه‌ڕى تواناوه‌ ڕێگرى له‌ سه‌رپێچیکاران ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر نرخێک بێت پارێزگارى له‌ سامانى سروشتى و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ کێویه‌کان بکه‌ن و هه‌رله‌و ڕوانه‌گه‌یه‌وه‌ مه‌فره‌زه‌کانى پۆلیسى دارستان پێنجوێن (2) دوو ڕاوچى ده‌ستگیرکرد .

عمید هێمن کمرخان به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى ڕاگه‌یاندن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند : خۆشه‌ویستى و پارێزگاریکردن له‌ سروشت و ژینگه‌ى کوردستان ئه‌رکى له‌ پێشینه‌ى ئێمه‌یه‌ و هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام له‌پێناو پارێزگاریکردن له‌ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ کێویه‌کان و ڕێگریکردن له‌ سه‌رپێچیکاران مه‌فره‌زه‌کانمان له‌سه‌رجه‌م به‌ش و بنکه‌کان به‌شه‌و و به‌ڕۆژ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ مه‌فره‌زه‌یه‌کى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پێنجوێن توانیان دوو ڕاوچى له‌ کاتى ڕاوکردندا ده‌ستگیر بکه‌ن

له‌و هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا ده‌ستگیراوه‌به‌سه‌ر ( داو + بڵند گۆ و ده‌نگى تۆمارکراودا ) پاشان تۆمه‌تباران و که‌ل و په‌له‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌کان ڕاده‌ستى دادگا کراون بۆ وه‌رگرتنى ڕێکارى یاسایى .

عمید هێمن جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ له‌پێناو پاراستنى سروشت و ژینگه‌ى کوردستان دا پێویسته‌ هه‌موان پابه‌ندبین به‌ڕێنماییه‌کانى پۆلیسى دارستان .